AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehr
یەکشەممە

٢٥ حوزەیران ٢٠٢٣

٨:١٩:٢٩ د.ن
1375371

بیرەوەری شەهیدان ئەبێ بە زمانی هونەر زیندوو بمێنێتەوە

ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری سەدان کەس لە دایک و باوک و هاوژینی شەهیدان، شەهیدانی قارەمانی براوەی مێژووی ئێران وەسف کرد و بە شی کردنەوەی پێگەی بەرزی بنەماڵەی شەهیدان لە بواری جیاوازی قورئانی، جەهادی، مرۆیی و کۆمەڵایەتی ، خەڵکی هونەر و مێدیای بۆ هەوڵدانی زیاتر بۆ زیندوو هێشتنەوە هونەرمەندانەی یادی شەهیدان و نمانە کردنیان بۆ نەوەی گەنجان بانگهێشت کرد.

ڕێبەری ئێران هەموو ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەک پاڵپشتی بەرەڤانانی بەرگری پیرۆز بوون، هاوبەشی لەخۆبوردووییەکانی ئەوان وەسف کرد و وتی: لەم نێوانەدا، کەسانێک کە منداڵەکانیان و هاوژینەکانیان لە جەهاد لە ڕێگای خودا هاوڕێ و یارمەتی دا، ڕۆڵی ئاشکرایان لە سەرکەوتنی حەماسەی بەرگری پیرۆز هەیە کە بەداخەوە ئەو جەهادە گەورە، باوکان، دایکان و هاوژینی شەهیدەکانی تا ئێستا لە بیر کردووە.

هەروەها شۆڕشی ئیسلامیان ڕزگارکەری ئێران لە بەزینی ئەخلاقی، ئایینی و سیاسی وەسف کرد و وتی: گەنجانی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشیش لە هەموو رووداوەکان سینگیان کردە قەڵغان و بە شکستی دوژمن لە پیلانی جیاواز و گۆڕینی هەڕەشەکان بە هەل، ئێرانیان سەربڵند کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتایی قسەکانیدا، مێدیاکاران و هونەرمەندانی هەموو بوارەکانی بەرەو پەرەپێدانی هونەرمەندانە و سەرەنج ڕاکێشی یاد وبیرەوەی شەهیدان بانگهێشت کرد و وتی: ئاڵبەت لە ساڵانی دواییدا لە ئەو بوارەدا بەرهەمی زۆری کتێب، فیلم و بەرهەمی هونەری ئەنجام دراوە بەڵام نیسبەت بە کاری گەورەی ئەوان، ئەوە کەمە.


342/