AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehr
یەکشەممە

٢٥ حوزەیران ٢٠٢٣

٨:١٤:٢٢ د.ن
1375365

پەیوەندی هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل/ دەبێ دادگا لێپرسینەوە لە بەرپرسانی هەولێر بکات

،سەباح عگێلی شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا بەپێگەی "مەعلوومە"ی وتووە: دەستووری عێراق هەموو جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەکردووە، لەکاتێکدا تێبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو قەوارەیە لە هەرێمی کوردستاندا کۆنگرە دەبەسترێت.

عگێلی دەڵێت: پێويستە دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگاکانی تری دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بە ئەو کەسانە دەست بەجووڵە بکەن کە پەیوەندی لەگەڵ زایۆنیستەکان دادەمەزرێنن یان کار بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو قەوارەیە دەکەن، بەوپێیەی ئاماژەگەلێک هەیە بۆ بوونی پەیوەندیی لەنێوان هەولێر و تلاڤیڤ .

بەوتەی عگێلی، لە ئەگەری سەلماندنی تێوەگلانی حکومەتی هەرێم و مامەڵەی لەگەڵ ئیسرائیلدا، بەتایبەتی لە پرسی هەناردەکردنی نەوت، کە لەماوەی رابردوودا هەرێمەکە لێی بەرپرسیار بووە، ئیدانەی دەسەڵاتی دادوەری و سزای یاسایی دژ بە حکومەتی هەرێم بەدوادا دێت.

دەشڵێت: پرسی سەلماندنی بوونی پەیوەندیی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل بۆ دەسەڵاتی دادوەریی جێدەهێڵرێت و ئەوان قسەی کۆتایی تێدا دەکەن.

342/