AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢١ حوزەیران ٢٠٢٣

٥:٢٤:٠١ د.ن
1374627

یەکێتی داواى كۆبوونه‌وه‌ی بەپەلەی له‌ پارتى كردووە

ئەندامێكى دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی ورده‌كاریى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات‌.

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمیدیای نزیك لەحزبەكەی ڕاگەیاند، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوایكردوە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆببنەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوەو ڕەنگە هەفتەی داهاتوو كۆببنەوە.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، "لەگەڵ یەكێتیی بەردەوام گفتوگۆمان هەبوەو پەیوەندیمان نەبڕاوە، ئێمه‌ ئامادەین بۆ كۆبونەوەو دەمانەوێت هەر گرفتێك هەبێت لەكۆبونەوەدا بخرێتە بەرباس بۆ ئەوەی چارەسەربكرێت"

342/