AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢١ حوزەیران ٢٠٢٣

٥:٢٣:٠٧ د.ن
1374624

ئایەتوڵا خامنەیی: هاتنی بەرەی گەنجان بۆ گۆڕەپانی خەبات مزگێنیدەری داهاتووی ڕوونە

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ رێبەری باڵای ئێران دیداری کرد.

 ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس و وەفدی هاوڕێی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی جونەین و گەمارۆی سەربازی زایۆنییەکان لە لایەن گەنجانەوە نمانەی ئاشکرا و مزگێنی دەری داهاتووی روون لەگەڵ سەرکەوتنی تەواوە.

ئایەتوڵا خامنەیی رایانگەیاند: جووڵەی روو لە پێشەوەی پرسی فەلەستین، هەست بە بەرپرسیارێتی بەرعی گەنج و ئیمانداری فەلەستینی و هەستانەوەی بەکۆمەڵی ئەوان بۆ خەبات، پرسێکی گرینگە.

جەختیشیان کرد: پرسی فەلەستین، دڵی پرسەکانی ئیسلام و‌ ئۆممەتی ئیسلامە. بە هەر ڕادەیەک کە لە پرسی غەلەستین دا پێشکەوتن وەدەست بێت، پرسەکانی ئوممەتی ئیسلامیش بەرەوپێشەوە دەچێت.

ئەوەشیان وت کە لە چاو ساڵانی ڕابردوو، ئێستا گەنجان هاتوونەتە مەیدان و گرینگ ئەوەیە پاڵپشتیان ئیسلامە.

راشیانگەیاند کە لە شەڕی رابردووی غەززە بینیمان کە هەوڵی دوژمن دووبەرەکی نانەوە ودوو دەستەیی لە نێوان گرووپەکانی بەرخۆدان بوو کە پشتیوان بە خوا سەرنەکەوتن و هەرچی زیاتر جەخت بکرێتە سەر یەکگرتن، ئەم ڕێگا بەهێزترە.

ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد کە غەززە ناوەندی بەرخۆدانە بەڵام ئەو شوێنەی چۆک بە دوژمن دادەدات، ناوچەی رۆخی رۆژاواییە کە تا ئێستا بەرەوپێش چوونی باش لەم ناوچەیەدا دەستکەوتووە.

ڕێبەری بە جەحت لەسەد پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە پرسی فەلەستین وتیان: بنەمای پشتیوانی ئێران لە فەلەستین، لە سەر شەرێعەتی ئیلامە نەک جووڵەی تاکتیکی و دیپلۆماسی.

ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها وتیان: فەلەستین هی هەموو موسڵمانانە و ئەرکی هەموانە بێنە ئەم مەیدانە و ئەمە فەرزی شەرعیە.

342/