AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢١ حوزەیران ٢٠٢٣

٥:٢٢:٣٠ د.ن
1374623

کاردانەوەی ئەمریکا بە تیرۆری ڕێبەرانی کوردی سووریا لەلایەن تورکیاوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە تیرۆری دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەر، داوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی کرد.

 لە هێرشی رۆنی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە ڕۆژی سێشەممە، دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەر گیانیان لەدەست دا.

ئەمریکا بە بێ ناوبردن لە هۆکاری هێرش بۆ هاوپەیمانە کوردەکەی لە سووریا، دوولایەنەکەی بە دان خۆداگرتن هان دا.

متیۆ میلێر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، وتی: ئێمە نیگەرانین لە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ئاستی توندوتیژییەکان.

ناوبراو جەختی کرد کە هەموو لایەنەکان بەرەو کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری هان دەدەین.

342/