AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٥ حوزەیران ٢٠٢٣

٦:٥١:١٠ د.ن
1373375

دوژمنی زایۆنی ئەمڕۆ لاوازە/ جەهادی ئیسلامی فەلەستین باش ڕێگاکەی ناسیوە

ڕێبەری باڵای شۆرش لە دیدار لە گەڵ سکرتێری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەختیان کرد کە دوژمنی زایۆنی ئەمڕۆ لاوازە.

 ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆرش ئەمرۆ ئێوارە لە دیدار لە گەڵ زیاد نەخالە، سکرتێری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ووەفدی هاوڕێ وتیان: دۆخی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ هەفتاد ساڵ لەمەوپێشدا زۆر جیاوازە.

ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: دوژمنی زایۆنی ئەمڕۆ لە هەڵوێستی لاوازی و کاردانەوەدایە و ئەم دۆخە نیشان دەدات کە‌جرووپەکانی بەرخۆدان و جەهادی ئیسلامی فەلەستین رێگاکەیان دروست ناسیوە و بە ژیری لەم رێگایەدا دەڕۆنە پێشەوە.

ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لە ئامانج و کارە گەورەکاندا تا کاتێک کە مەترسیەکان بە گیان نەکڕدرێت، ئامانجەکان نایێنە دی.

وتیشیان: ئەمڕۆ بە لوتفی خوا هێز و‌ توانایی گرووپەکانی بەرەخۆدانی فەلەستین و‌جەهادی ئیسلامی رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێت و شکستی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی لە شەڕی پێنج رۆژە نیشانەی ئەم بابەتەیە.

ئەوەشیان‌وت: جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە تاقی کرایەوە و ئێستا دۆخەکە بۆ رژێمی زایۆنی لە چاو هەفتاد ساڵی رابردوو گۆراوە.

جەختیشیان کرد جەهادی ئیسلامی و‌دیکەی گرووپەکانی بەرەخۆدانی فەلەستین کلیلی سەرەکی بەرەنگاربی لە گەڵ رژێمی زایۆنیان دۆزیوەتەوە و بەهێزیی گرووپەکانی بەرخۆدان لە کەرتی رۆژاوایی

کلیلی سەرەکی بەچۆکدا هێنانی دوژمنی زایۆنیە کە دەبێ ئەم رێگا درێژەی هەبێت.

342/