AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٥ حوزەیران ٢٠٢٣

٦:٤٨:٥٧ د.ن
1373370

حکومەتی هەرێم 128 ملیار دۆلار قەرزداری بەغدایە

شرۆڤەکارێکی سیاسی و پەرلەمانتاری پارێزگای زیقار ڕایگەیاند: دوای دەکرانی حوکمی دادوەری هاوپەیوەند بە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم، هەولێر 128 ملیار دۆلار بە بەغدا قەرزدارە.

لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی وتی: عێراق دوای وەرگرتنی دەنگی دیوانی دادوەری پاریس و هەروەها دەنگی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەو حوکمانە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم.

زیادیشی کرد: ئەو حوکمە دادوەریانە، هەرێم بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە کە حکومەتی فیدراڵ لە ساڵی 2007 ەوە تا ئێستا کە دوای پەسەند کرانی گەڵاڵەی بودجەی گشتی عێراق بە زیاتر لە 128 ملیار دۆلار دەگات، ناچار دەکات.

342/