AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٨:١٥:٤٦ د.ن
1372643

پاڵپشتی تایبەتی ئەمریکا لە گەڕانەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێڕاق

ڕەتوی گەڕانەوەی بنەماڵە داعشییەکان لە کەمپی ئەلهەولەوە بۆ عێڕاق هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی تایبەتی ئەمریکا، بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە ئەو ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، کێشەکانی خەڵکی عێڕاق لە سێبەری بەردەوام بوونی هەوڵە تیرۆریستییەکان لە ناوچە ئازاد کراوەکان و کەرکووک لەلایەن داعشەوە درێژەی هەیە.

لە دریژەی ئەو ڕاپۆرتە هاتووە: ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی بنەماڵە داعشییەکان لە کەمپی ئەلهەول بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت. ئەو هەوڵە بە پاڵپشتی ئەمریکا و لە ژێر گوشاری ئەو وڵاتە لەسەر عێڕاق بۆ گەڕاندنەوەی بەنەماڵە داعشییەکان ئەنجا دەدرێت کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

342/