AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٨:١٥:٢٥ د.ن
1372642

هەڕەشەی دووبارەی ئەردۆغان لە کوردی سووریا/ دوو پلانی نوێ

کارناسێکی پرسەکانی تورکیا باسی لە بەرنامەکانی ئەردۆغان، بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا کرد و لەناوبردنی پێکهاتەی ئیدارەی خۆسەر و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان لە ئەو ناوچەی ئاماژە پێدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم ئادار، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە ناوەندی بیری فارێن ئەفرەز، لە شرۆڤەی بەرنامەکانی ئەردۆغان دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە نووسی: ناوبراو دەیەوێت دۆخی ئێستا و شوێنگەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا بپارێزێت.

لە ڕوانگەی ناوبراوەوە بەرنامەی ئەردۆغان لە سووریا لە سەر دوو پێوەری تێکشکاندنی ئیدارەی خۆسەر و نیشتەجێ کردنی بەشێکی گەورە لە ئاوارە سووریاییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان وەکوو عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی دانراوە.

ئادار هەروەها درێژەی دا کە تورکیا لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییەوە هەر کوردەکان سەرکوت دەکات بەڵام بە هۆی دژایەتی ئەکتەرە بیانییەکانەوە ناتوانێت هیرشی زەوینی بکاتە سەر ئەو ناوچە.

342/