AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٨:١٤:٥٢ د.ن
1372641

ڕێواز فایەق: چیمان بە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانمان هێناوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وای پەسەند کرانی بودجەی عێراق بە تانە و توانج هێرشی کردە سەر حزبە حاکمەکان و بە تایبەتی پارتی دیمۆکراتەوە گرت.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بودجەی گشتی عێراق پەسەندکرا، پیرۆزبێت لەو وڵاتەی کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بەپێی دەستور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

وتیشی:" لە هەرێمەکەی ئێمەش دو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێهات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان مەحرومکران".

راشیگەیاند: " ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاراستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت، سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش هێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی ئەڕوانێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە هەرێمەکەی ئێمەش دو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێهات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان مەحرومکران".

د. رێواز فایەق باسی لەوەشکرد، "بەشی زۆری ئەو شەڕەی بردتانە بەغدا و کەس تێیدا سەرکەوتو نەبو، دەبو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە و کوڕ و کچەکانی خۆتان یەکلاییان بکردایەتەوە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەئەشکاند".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "هیچ مەکەن تەنها سەیری پڕۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکەن، تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان و بە هاوڵاتیانمان و بە خۆمان و بە دامەزراوەکانمان کردوە."

342/