AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٠ حوزەیران ٢٠٢٣

٥:٤٩:٠٠ د.ن
1372174

سیاسەتی نەگۆڕی ئێران دژایەتی لەگەڵ شەڕی ئۆکراینە

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوتای فەڕەنسی خۆی وتی:سیاسەتی نەگۆڕی ئێران دژایەتی لەگەڵ شەڕی ئۆکراینە و رێگا چارە بە سیاسی دەزانین.

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گەڵ سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆی کرد.

دوو لایەن ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو وڵاتیان لێکدایەوە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نەهێشتنی گەمارۆکان قسەیان کرد.

رەئیسی هاوپەیوەند بە پەیوەندی دوو لایەنەی ئێران و فەرەنسا بە ئاماژە بە لێکدانەوەی هەڵەی هەندێ دەوڵەتی ئەورووپایی سەبارەت بە گەلی ئێران وتی: ئەو دەوڵەتانە کەوتوونەتە داوی زانیاری هەڵەی گرووپە تیرۆریستییەکان، دابەش خوازان و دژبەران و جەختیان کردە سەر خۆبواردن لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و رێزگرتن لە یەکپارچەیی نەتەوەیی .

هەروەها سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردە سەر دانوستان بۆ نەهێشتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.

342/