هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوو حەوتە لەمەبەرەوە بەهۆی ناکۆکیی سیاسی لەگەڵ کوردانی باکووری سوریا دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردانی سوریادان، داخستووە. بەڵام گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و لۆجستی لەلایەن ئەو هاوپەیمانییەی ئا ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات لەڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ ئەو ناوچانە بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی تێپەڕینی کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکاو ھاوپەیمانییەکەی کرد کە داگری ٤٠ بارهەڵگر بوو لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمەو ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ھەروەھا حەوتەی ڕابردووش ڕایگەیاند کە کاروانێکی دیکەی داگری ٣٠ بارهەڵگری بە بەناو هاوپەیمانییخەباتی دژی داعش بە دەروازەی ئەلوەلیددا تێپەڕیون. کاروانەکەی پێشوو بارەکانیان لە بنکەیەکی سەر بە هاوپەیمانی و ئەمریکا لە شاری شەدادی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا داگرتبوو.
342/