AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٧ ئایار ٢٠٢٣

٨:٢٩:٤١ د.ن
1369135

دیپلۆماتکارێکی دەستبەسەرکراوی ئێران لە بەلژیکا گەیشتەوە خاکی نیشتیمان

ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دیپلۆماتکاری دەستبەسەرکراوی ئێران لە بەلژیکا گەیشتە تاران.

ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دیپلۆماتکاری ئێرانی لە مانگی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٨ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ڤیەننا بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کۆبوونەوەی تاقمی تیرۆریستی مونافقین لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە شاری باڤاریای ئەڵمانیا دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ دوای سەد و یەک ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بە فەرمانی نایاسایی دادگای کارلسروھەی ئەڵمانیا گواسترایەوە بۆ بەلژیکا.

دوای گواستنەوەکە، دادگای "ئەنتۆرب" لە بەلژیکا بە پێچەوانەی پارێزبەندیی دیپلۆماسیی ئەسەدی بەپێی کۆنوانسیۆنی لە ساڵی ١٩٦١ی ڤییەنا، بە شێوەیەکی نایاسایی سزای بیست ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

دوای نزیکەی پێنج ساڵ، وەزارەتی دەرەوەی عومان ڕۆژی (هەینی) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، عومان سەرکەوتوو بوو لە نێوەندگیریی نێوان بەلژیکا و ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیانی زیندانیکراو. بەم پێیە ئەو کەسانەی لە لایەن تاران و برۆکسلەوە ئازاد کران، دەگوازرێنەوە بۆ شاری مەسقەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەکەی هەڵگری ئەم دیپلۆماتکارە ئێرانییە گەیشتە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(رە)ی تاران.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: سوپاسی شانشینی عومان دەکەم بۆ هەوڵە ئەرێنییەکانی لەم ئاراستەیەدا.

342/