AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
پێنجشەممە

٢٥ ئایار ٢٠٢٣

١٢:٥٩:١٣ د.ن
1368735

وەزیری بەرگریی ئێران: پەیامی پەردەلادان لە ڕووی موشەکی "خەیبەر" بۆ یارمەتیدانی ئاشتی و سەقامی ناوچەکەیە

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پەردەلادان لەسەر موشەکی بالیستیکی "خەیبەر"ی ئێرانی بە یارمەتیدانی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا زانی.

بە بۆنەی سێھەمی جۆزەردان، ساڵڕۆژی ئازادکرانی خوڕەمشار، موشەکی «خوڕەمشاری ٤ »بە ناوی «خیبەر»، نوێترین بەرهەمی موشەکیی ڕێکخراوی پیشەسازیی ھەوافەزای وەزارەتی بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ئەمیری سەرتیپ «محەممەد ڕەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پەردەی لەسەر لادرا.

ئەمیر« محەممەدرەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر موشەکی ستراتیژیی دوورەمەودای خوڕڕەمشاری چوارە، وتی: پەیامی ئەم چالاکییە بۆ دۆستانمان یارمەتیدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و پێشکەش کردنی پشتیوانیی هەمەلایەنە بەو وڵاتە دۆستانەیە کە لەسەر ڕێگای خەباتی دژی سیستێمی پاوانخوازدان و هەڵوێستیان هەڵوێستی هۆشیارانە و ئاشتیخوازانەیە.

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: پەیامی وەزارەتی بەرگریی ئێران بۆ دوژمنانمان  لە ڕووی بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگرییەوە ئەوەیە کە ئێمە سوورین بۆ بەرگری لە وڵات و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی، و ئەوەشمان پیشانی دوژمنان داوە کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانن گەنجەکانمان لە ڕێگای پێشکەوتن و گەشەکردن لا بدەن.

موشەکی خەیبەر کە نوێترین نمونە لە چەشنی موشەکی خورەمشارە، موشەکێکە بە سووتەمەنیی شلەوە بە توانی بڕینی مەودایەکی ١٥٠٠ کیلۆمەتری و بە لوتێکی جەنگیی ١٥٠٠ کیلۆگرامەوە، کە جگە لەوەی تایبەتمەندی ستراتیژی هەیە، ھەڵگری تایبەتمەندیی تاکتیکیشە.

342/