AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ ئایار ٢٠٢٣

٣:٢١:١٦ د.ن
1368474

زیاد نەخخالە: تیرۆرکردنی سەرکردەکانی بەرخۆدان، خەباتکارانی فەلەستینی لاواز نەکردووە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: تیرۆرکردنی ڕێبەرانی خۆڕاگری خەباتکارانی فەلەستینی لاواز نەکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "زیاد نەخخالە"، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ درێژەدان بە تیرۆرکردنی ڕێبەرانی خۆڕاگری، وتی: ئێمە لە کاردانەوە بە تاوانەکانی زایۆنییەکان پێمان دەکرێ تەلەبیب و شارە داگیرکراوەکانی دیکە بکەینە ئامانج.

زیاد نەخخالە جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ناتانیاهۆ بوێرێ سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ناوچەکانی دیکە بکاتە ئامانج، ئەوا شارۆچکە زایۆنی نشینەکان دەبنە ئامانجی هێرشی خۆڕاگری.

کابینەکەی ناتانیاهۆ کە لە بەردەم یەکگرتوویی و یەکپارچەیی نەیارانی و هەروەها خۆپیشاندانی چەند سەد هەزار کەسدا سەرلێشێواو بووە، تاوانی دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدات، کە ئەمەش ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگریی گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بووەتەوە و هەر لەبەر ئەمە سیاسەتی تیرۆری خستۆتە بەرنامەی خۆیەوە.

342/