بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ڕۆژی ھەینی دا بەرزبووەوە لە دابەزینی زیاتر لە سەدی یەکی ڕۆژی ڕابردووی خۆی دوور کەوتەوە.
ھەر لە ھەمان ڕۆژی هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت لە دەریای باکوور 77 سێنت بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و بە 76 دۆلار و 63 سێنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، نەوتی خاوی وێست تەکساس ئینتەرمەیدیتی ئەمریکاش بە 45 سێنت کە دەکاتە 0.63% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 72 دۆلار و 31 سێنت.
342/