بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی (پێنجشەممە 18ی مای) لە وتارێکدا بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتیی لە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دەکات.
فۆئاد حسێن وتیشی: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە جەددە ھاوکاتە لەگەڵ گرفتی زۆردا، بەتایبەتی قەیرانی سودان و دۆخی وڵاتانی دیکەی عەرەبی.
سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبیش، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و بەشداریکردنی لە چالاکی و کۆنفرانسەکاندا گرنگە.
342/