بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تی ئاڕ تی، بەم پێیە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بەشێک لە پارێزگاکانی ئەم وڵاتە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
کۆنیا:ئەردۆغان: لەسەدا ٧١؛ کلیچدار ئۆغڵو: لەسەدا ٢٢
موغلا: ئەردۆغان: لەسەدا ٣٨؛ کیلیچدار ئۆغڵو: لەسەدا ٥٨
ساکاریا: ئەردۆغان: لەسەدا ٦٧؛ کیلیچدار ئۆغڵو: لەسەدا ٢٧
یەک: ئەردۆغان: لەسەدا ٤١؛ کیلیچ دائۆغڵو: لەسەدا ٥٤
هەواڵی زیاتر سەبارەت بە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە دواتر بڵاودەکرێنەوە.
خەڵکی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان (بۆ ماوەی ٥ ساڵ) و ئەندامانی نوێی پەرلەمان چوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوقی دەنگدان لە ٩٧٣ شار و ١٠٩٤ دەستەی هەڵبژاردنی شار لە سەرانسەری تورکیا کرایەوە.
دەنگدان لە دەروازە گومرگییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا لە وڵاتی نیشتەجێبوونیان دەنگ بدەن، کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی هات.
342/