بەپێی ریزبەندی پسوڵەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکاندا، «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، «محەڕەم ئینجە»، «کەمال کلیچدارئۆغڵو» و «سینان ئۆغان» وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان. سەرەڕای کشانەوەی «موحەڕەم ئینجە» لە کێبڕکێکە بەهۆی چاپکردن و دابەشکردنی کارتەکان، ناوی ھەر لەسەر کارتەکان دەمێنێتەوە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە بیست و ھەشتەمین خولی پەرلەمانی تورکیایە ٢٤ پارت و ١٥١ کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشدارن، پارتەکان بە پێنج هاوپەیمانیی جیا کە بریتیین لە هاوپەیمانانی «جمهور»، «میللەت»، «ئاتا»، «کار و ئازادی» و «یەکێتیی هێزی سۆسیالیست» بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانیان کردووە.
هەریەک لە جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئایندە، پارتی دیموکراسیی و پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن و پارتی دیموکرات لە "هاوپەیمانی میللەت"-دا کۆبوونەتەوە.پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ش کە دۆسیەی داخستنی لە دادگای دەستوریی تورکیا بەردەوامە لە لیستی "پارتی سەوزی چەپ"دا بەشدارە.
342/