بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "حسێن دیاب"، پارێزگاری حەلەب ڕۆژی یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی شارەزایانی سیاسی و ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئێران ڕایگەیاند، شاری حەلەب هاوشێوەی شار و ناوچەکانی دیکەی سووریا، کەوتە بەر هێرشی تیرۆریستی و داسەپێندراو و ئەگەر پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبایە، نەدەکرا لەم شەڕەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت.
پارێزگاری حەلەب وتیشی: خوێنی شەهیدانی ئێران و سوریا لە پارێزگای حەلەب تێکەڵ کراوە و لەگەڵ ڕژانی ئەو خوێنە پاکە حەلەب و ناوچەکانی تری سوریا ئازاد کران.
دیاب وتیشی، سوپاس و ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم کە لە کاتی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا پشتیوانیی خەڵکی حەلەبی کرد، هەروەها پارێزگاری حەلەب ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بڕی وێرانکارییەکانی شەڕی تیرۆریستی دژی ئەم شارە و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە پێشکەش کردو لەسەر ئامادەیی شاری حەلەب بۆ وەرگرتنی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئاراستەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم شارە کردەوە.
342/