AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٢ ئایار ٢٠٢٣

١:٠٦:٢١ د.ن
1364976

واژۆکرانی یاداشتنامەی لێکگەییشتن و سەرمایەنانەوە لە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق

وەزیرانی نەوتی ئێران و عێراق یاداشتێکی لێکگەییشتنی سەرمایەنانەوەیان بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان لە خاڵە سنوورییەکان واژۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس ، بە ئامادەبوونی «محەممەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیرانی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق یاداشتێکی لێکتێگەییشتنیان سەبارەت بە وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان لە ناوچە سنوورییەکان و ھەڵێنجاندنی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و پاشان پاڵاوتنیان واژۆ کرد.

لەم یاداشتنامەی لێکگەییشتنەدا کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆ کرا، هەروەها بڕیار درا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشدارییەکی جددی لە پیشەسازیی پترۆکیمیاو ڕاهێنانی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هەبێت.

«جەواد ئوجی» وەزیری نەوتی ئێران کە لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی «حەیان عەبدولغەنی» سەفەری بەغدای کردووە، بەجیا لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق کۆبووەوە و یاداشتێکی لێکگەییشتنی بۆ زیادکردنی فرۆشتن و هەناردەکردنی غاز بۆ ھێزگەکانی کارەبای عێراق لە بەغدا و باشووری ئەم  وڵاتە واژۆ کرد.

342/