بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» داوای بڕیاری لایەنەکانی کردووە بۆ دەستپێکردنی دانوستان و وتی: ئەنقەرە ئامادەیە میوانداریی ئەو دانوستانانە بکات.
سەرۆکی تورکیا دڵنیایی دا کە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕاگرتنی ململانێکان و دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکانی گەلی سودان.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردووک لا دوایین پێشهاتەکانی ململانێی سودان و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕۆییشتن و ئاسایشی هاووڵاتیانی تورکیا لە سودانیان تاوتوێ کرد.
342/