AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٣

٩:٠٧:٣٨ د.ن
1364225

کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بەشار ئەسەد تا کۆتایی ئەمساڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی و سەرۆک کۆماری سووریا ئەمساڵ چاویان بە یەکتر دەکەوێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» و «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری تورکیا و سوریا لەمساڵدا کۆدەبنەوە.

 «چاوشئوغلو» لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، تورکیا، ئێران و سوریا لە ١٢ی ئایار لە مۆسکۆ، ڕایگەیاند کە هەنگاوی داهاتوو کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکەکە دەبێت .

«چاوشئۆغڵو» بەبێ ئەوەی باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەم وڵاتە بکات، هیوای خواست کە ئەمساڵ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکەکانی تورکیا و سوریا بەڕێوەبچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندبوو کە بە مەرجێک ئامادەیە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە کە سوپای تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی بکشێتەوە.

342/