بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: ڕێگە نادەین کلیچدارئۆغڵو بە هاوکاریی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وڵاتی تورکیا دابەش بکات.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەستەمۆڵ بڵێت بەڵێ، ئەوا کاری هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە و کەسێک ھەیە کە دەبێ خانەنشینی بکەین، کە دیارە مەبەستی ئەردوغان کەمال کلیچدارئۆغڵوی ڕکابەریەتی.
کاندیدی هاوپەیمانیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێستا میدیاو ڕۆژنامەکانی ئەوروپا چاودێری و تەماشای ئەم گردبوونەوەیە دەکەن لە ئەستەمۆڵ، وتیشی: بە ھیوام دەمامکی ئەوانەی وا لە بارەی تورکیا بۆچوونی ڕەشیان ھەیە ، داماڵرێت و سیمای ڕاستەقینەیان دەرکەوێت.
ناوبراو کۆبوونەوەی لایەنگرانی خۆی لە ئەستەمۆڵ بە باشترین وەڵام بۆ ڕکابەرەکانی زانی و پێشبینی سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و جەختی لەوە کردەوە: دوای هەڵبژاردن، گەشت بۆ هەر ٧٩ پارێزگاکەی تورکیا دەکەم و بە شێوەی ئامادەمەند سوپاسی هەموو جەماوەر دەکەم.
342/