بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی بی بی سی، «چارڵز ئۆکێلۆ ئەنگۆلا»، وەزیری کار لە حکومەتی ئۆگاندا، ڕۆژی سێشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گردوپەڕی «کامپالا»ی پایتەختی ئەم وڵاتە تەقەی لێکرا و کوژرا.
بە گوتەی حکومەتی ئۆگاندا، «چارلز ئۆکێلۆ ئەنگۆلا» بە ھۆی پاسەوانەکەیەوە کوژراوەو دوای چەند خولەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
تا ئێستا حکومەتی ئۆگاندا زانیاریی پێویستی لەبارەی ناسنامەی ئەم سەربازە و پاڵنەرەکانی ئەو کارەی بڵاونەکردووەتەوە.
342/