بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی «سابت عەباسی» وەزیری بەرگری بنکەی تاجیی بەسەرکردەوەو تیایدا ھەستی بە کەمتەرخەمی نواندنی ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیاندا کرد، فەرمانی لە سەر کار لابردنی بۆ دەرکردن و لە پۆستەکانیان دووری خستنەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتیی بەرگریی عێراق، لە پاش دوورخرانەوەی ئەم دوو بەرپرسە باڵا سەربازییە لە پۆستەکانیان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بۆ ڕاگەییشتن بە بابەتی کەمتەرخەمی نواندنەکەیان دەستی پێ کراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری دا ئاماژە بە ناوی ئەو پلەدارە سەربازییانە نەکراوە کە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
342/