AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
یەکشەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٣

٦:٣٤:١٨ د.ن
1359929

سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆک کۆمار و گەلی ئێران کرد.

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 22 ی ئاپریلی 2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، گەل و حکومەتی ئێران، جەختی لە سەر زیاترکردنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە پێی بارستایی و خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە.

«ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش بە هەمان شێوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە گەل و حکومەتی عێراق کرد و وتیشی: جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکانی نێوان تاران و بەغدا، پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بۆ ئاستێکی نوێ بەرز دەکاتەوە.

342/