AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٣

٩:٠٤:٠٤ د.ن
1358337

حەماسەی ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی خەڵک لە شەقامەکانی پایتەختی ئێران

ئامادەبوونی پڕلەحەماسەتی خەڵکی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دە ڕێگای سەرەکیی ئەم شارە لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس دا.

خەڵک لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی، وەک ساڵانی ڕابردوو، بە ئامادەیییەکی پڕ لە سۆزەوە لە سەرانسەری وڵات، وەڵامی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان دایەوەو ڕق و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە ڕژێمی قیزەون و منداڵکوژی زایونی ڕاگەیاند.

لەم حەماسەتە گەورەیەدا کۆمەڵە جیاوازەکانی خوێندکاران، قوتابیان، کارمەندان، کاسبکاران و بەرپرسانی وڵات و لەشکرییان بەشدارییان کرد.

خەڵکی ڕۆژووگر، بڕوادارو پابەند بە حکومەتی ئیسلامی و ویلایەتی فەقیھ، دروشمی دژە ئیستکبارییان وتەوە و داوای ئازادیی قودس پیرۆزیان.هاوکات لەگەڵ تاران حەماسەتی ئامادەبوونی خەڵکی ئێران لە شار و گوندەکانی دیکەی ئەم وڵاتەش بەڕێوە برا.

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٣ (٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢)، ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤، ڕۆژی جیهانیی قودسە.

دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕۆژی جیهانی قودس ناودێری کرا.

342/