ڕۆژی دووشەممە، دانوستانە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندەکانی ڕووسیاوسووریا بە سەرۆکایەتی «میخائیل بۆگدانۆڤ» بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو نوێنەری تایبەتیی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیاو وڵاتانی ئەفریقی و «ئەیمەن سۆسان»، بریکاری وەزیری دەرەوەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
پێشتریش دیدارێکی دوو قۆڵی لەنێوان شاندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوریا لە باڵیۆزخانەی سوریا لە مۆسکۆ بە سەرپەرشتیی «عەلی ئەسغەر خاجی» و «ئەیمەن سۆسان» جێگری وەزیری دەرەوەی دوو وڵات بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا هەردووکلا دوایین پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندییه دوو قۆڵییەکان و پێشهاتە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان له سووریایان تاوتوێ کرد.
ھەر لەم ئاراستەیەدا دیدارێکی دیکەی دوو قۆڵی لە نێوان «عەلی ئەسغەر خاجی» و «میخائیل بۆگدانۆڤ»دا بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا لایەنەکان جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەکانی نێوان سوریا و تورکیا لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگی سیاسی کردەوە و پشتیوانیی خۆیانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی و بەگوێرەی یاساو ڕێساکان نێونەتەوەییەکان و دابی دراوسێیەتی ڕاگەیەند.
342/