AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٣

٨:٢١:٥٥ د.ن
1355903

مافناسێکی عێراقی ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان توندوتیژیی تاقمە تەکفیرییەکان دادەمرکێنێتەوە

دکتۆر «مەنال فەنجان» پسپۆڕی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە پەیامنێری ئیرنا لە بەغدای ڕاگەیاندووە، هەموو ناوچەکە بە عێراق و سووریا و یەمەنەوە تێچووی توندڕەویی گرووپەکانی وەک قاعیدە و داعش و نوسرەیان لەسەر کەوتووە، بۆیە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دامرکاندنەوەی توندوتیژیی تاقمە تەکفیرییەکان.

پسپۆڕی مافناس خاتوو «مەنال فەنجان» ئاماژەی بە ڕۆڵی عێراق لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانی تاران و ڕیاز کردو ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لەم ڕێککەوتنەی نێوان ئێران و عەرەبستان دەکەین. ئێران هەمیشە نیاز و ئامادەیی خۆی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ عەرەبستان نیشان داوە و عێراقیش لەو چوارچێوەیەدا بە میوانداری کردنی پێنج خولی  وتووێژو دانوستان ڕۆڵێکی جەوهەری و کارای گێڕاوە. لەم ئاراستەیەدا کرانەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان هەنگاوێکی گرنگە کە کاریگەری لەسەر ڕاستییەکانی جیهانی ئیسلام دەبێت.

ئەم ئافرەتە مافناسە موسڵمانە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئێمە لەبیرمان ناچێت کە عەرەبستان وەک سەرزەوینی پیرۆزی مەککە و مەدینە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ورەی موسڵمانان هەیە و بە هەمان شێوە ئێرانیش وڵاتێکی ئیسلامیی کاریگەرە و خاوەنی جێ و شوێنێکی ھەڵکەوتەیە لە ناخی ئوممەتی ئیسلامی دا. دیارە ڕێککەوتنی نێوان ئەم دوو جەمسەرە گەورەیەی جیھانی ئیسلام کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و هەر لێکنزیکبوونەوەیەک لە نێوان ئەم وڵاتە ئیسلامیانە کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستەکانی تری هاوکاریی وەک پەیوەندیی ئابوری و کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و زانستی و سەقامگیری بۆ هەموو ناوچەکە.

دکتۆر «مەنال فەنجان» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، تەواوی ناوچەکە بە عێراق و سوریا و یەمەنیەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێ ،تێچووی کردەوەی توندڕەوانەی تاقمگەلێکی وەک قاعیدە و داعش و نوسرەیان لە سەر کەوتووە.بۆیە لێکنزیکبوونەوە و لێکتێگەییشتنی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت دوو جەمسەری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان دەتوانێت کۆتایی بە ململانێ و توندڕەوی بهێنێت و دیارە ئەمەش خاڵێکی گرنگە.

342/