AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٣

٨:١٩:٤٤ د.ن
1355899

خۆپیشاندانی دژی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە بەغدا

جەماوەری توڕەی عێراقی دژی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕژانە نێو شەقامەکانی عێراق و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دەیان کەس لە شوێنکەوتوانی ڕەوتی سەدر شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق، بەمەبەستی ڕەتکردنەوەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ڕژێمی زایونی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی 55ی شاری سەدر لەبەردەم نوسینگەی شەهید سەدر ناڕەزایەتییان دەردەبڕی و ئامانجی خۆپیشاندانەکەشیان دژایەتی  کردنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند. 

ئەم خۆپیشاندانانە چەند ڕۆژێک دوای بەشداریکردنی «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت لە کۆنفڕانسی لوتکە بۆ دیموکراسی کە بە شێوەیەکی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەچوو. 

لە نێو ئەو کەسانەی کە بانگهێشتکران بۆ بەشداریکردن لەم لوتکەیە دا «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بوو کە ئەمەش لە شەقامی عێراقیدا مشتومڕی لەسەر بەشداریکردنی سودانی لەو لوتکەیەدا هاوشانی ئەو ڕژێمە داگیرکەرە دروست کرد.

342/