AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٣

٨:١٩:١٩ د.ن
1355898

محەمەد شیاع سودانی: بوونی گروپە چەکدارەکانی نەیاری ئێران لە عێراق دا نایاساییە

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە؛ حکومەتی ناوەندی و حکومەتی خۆجێیی هەرێمی کوردستان پێویستە ڕێککەوتنی ئاسایشی سنوورەکان جێبەجێ بکەن و داواکراوان ڕادەستی ئێران بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە ڕۆژی دووشەممە، «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لایەنەکانی دژبەری حکومەتی ئێران کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشووەوە وەک پەنابەر لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، یەکێک لەو کێشانەن کە توانیویانە کاریگەری لەسەر دۆخی ئاسایشی سنوورەکان دابنێن.

سودانی وتیشی: بوونی لایەنەکانی نەیاری حکومەتی ئێران وەک گروپگەلێکی چەکدار کە کەمپی سەربازیان هەبێت و مەشق و ڕاهێنانیان پێ بکرێت و هێز وەرگرن و بچنە نێو خاکی ئێرانەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چەکداری و دواتر بگەڕێنەوە بۆ خاکی عێراق ئەوە دیارە کێشە دروست دەکات، چونکە سەرەتا دەستووری عێراق ڕێگە نادات لە خاکی عێراقەوە کردەوەی دوژمنکارانە دژ بە وڵاتانی دراوسێ ئەنجام بدرێت و دووەم: پێویستە ئاسایشی سنوورەکانمان مسۆگەر بکەین، هەروەها گونجاویش نییە سنوورەکانی عێراق کراوە بن بۆ ئەنجام دانی ھێرشی دژی وڵاتانی دراوسێ.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان لەسەر ئاستی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و لیژنە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق بە پشتبەستن بە ئەنجامی سەردانەکەی سێ مانگ لەمەوبەرم کە بۆ تاران ئەنجامم داو گەییشتینە ڕێکەوتنێک کە دابینکردنی ئاسایشتی سنوورەکان و ڕادەستکردنی داواکراوان و ڕێگریکردن لە دروستکردنی کەمپی سەربازیی سەر بە گروپە چەکدارەکان لە سنوورەکان لەخۆدەگرێت، کە هیوادارین ببێتە هۆکارێک بۆ دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایش لە سنوورەکانداو حکومەتی ناوەند و حکومەتی خۆجێیی هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکەن.

342/