AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٣

٨:١٨:٥٦ د.ن
1355897

بافڵ تاڵەبانی: ناکۆکییە ناوخۆییەکان و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە

«بافڵ تاڵەبانی» ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق، له‌ په‌یامێکدا رایگه‌یاند: ‏‎یەکێتیی ساڵانێکە هەوڵ بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان دەدات، بیرکردنەوەی دروست، هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە نەک دوورکەوتنەوە و قوڵکردنەوەی کێشەکان، ناکۆکییە ناوخۆییەکان و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە نەک کاری هاوبەش و داواکردنی مافەکانمان لە بەغدا.

بە پێی ڕااپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سەربە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق، «بافڵ تاڵەبانی» نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێکدا ڕایگەیاند: ‎دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، لەپێناو داهاتوی میللەتەکەمان و رێگریکردن لە دروستبونی گرفت و قەیرانی گەورە، کاتی ئەوەیە بڕیارە دروستەکە بدرێت، ‎کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و کۆی داهاتی نەوت لە سەرتاسەری عیراق بچێتە یەک خەزێنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد،وا ھەڵدەگرێ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و داهاتی عیراق دیاری بکرێت و موچەی فەرمانبەرو خانەنشینانی هەرێم گەرەنتی بکرێت، ‎سیستەمی بەنزین، نەوت و گازوئیلی هەرێمی کوردستان ببەسترێتەوە بە عێراق و بەهەمان نرخ بدرێتەوە بە هاوڵاتیان، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای سۆمۆ و کۆی سیستەمی نەوت و غازی عیراق ئامادە بێت و بەشێک بین لە بەڕێوەبردن و بڕیاردان.

«بافڵ تاڵەبانی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ‎یەکێتی ساڵانێکە هەوڵ بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان دەدات، بیرکردنەوەی دروست، هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە نەک دوورکەوتنەوە و قوڵکردنەوەی کێشەکان، بێ ھیچ گومانێک ئەوە ناکۆکیی ناوخۆیی و تاکڕەوییە کە قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە نەک کاری هاوبەش و داواکردنی مافەکانمان لە بەغدا. 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، یەکێتیی روبارێک خوێنی لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی جەماوەرەکەمان رشتوە و هیچ هێز و لایەنێکیش لە خۆمان بە دڵسۆزتر نازانین ، هەر بۆیە هەنگاوی لۆژیکی و بەرپرسیارانە، رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و دەستەبەرکردنی مافەکانمان.

342/