AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٣

٢:٢٣:٥١ د.ن
1355599

ئەردۆغان پەسەندکراوەی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆی واژۆ کرد

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا پەسەندکراوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ڕەزامەندبوون بە ئەندامێتیی فینلاند لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) واژۆ کرد.

 بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی هەواڵدەریی «وای ئێڵ ئەی» شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە نێویاندا ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیا ڕاپۆرتیان دا کە ئەردۆغان بڕیاری پەرلەمانی تورکیای لەمەڕ ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆدا واژۆ کردووە.

درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی تورکیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە ڕێگە بە فینلاند دەدات پەیوەندی بە ناتۆوە بکات، ئەمەش ڕێگەی بۆ ئەوە خۆشکرد هێلسنکی پەیوەندی بە هاوپەیمانیی بەرگری ڕۆژئاواوە بکات.

واژۆکەی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی بە ڕەوتی پەسەندکردنە درێژخایەنەکەی ئەندامێتیی فینلاند بە ھۆی ئەنقەرەوە دێنێ کە لە هاوینی ڕابردووەوە خەریکە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

بەڵام لەهەمان کاتدا تورکیا تا ئێستا باسی ئەوەی نەکردووە کە بەنیازە داواکارییەکەی سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پەسەند بکات، کە هاوکات لەگەڵ داواکارییەکەی فینلاند لە مانگی مای ساڵی ڕابردوودا پێشکەشکرا.

تورکیا دەڵێت، ستۆکهۆڵم پەنای بە ئەندامانی پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا) داوە و ھەتا ڕادەستی ئەنقەرەیان نەکات، بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ ڕازی نابن.

342/