AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٣

٢:٢١:٠٥ د.ن
1355596

شەهیدبوونی ڕاوێژکارێکی سەربازیی دیکەی ئێران لە سوریا

«میقداد میهقانی» ڕاوێژکاری سەربازیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سووریا لە هێرشێکی ڕژیمی زایۆنی دا شەهید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«میقداد میهقانی» ڕاوێژکاری سەربازیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سووریا ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە پەلاماری سەرلەبەیانیی زایۆنییەکان لە گردوپەڕی دیمەشق بریندار بوو.

شەهید «میهقانی» یەکێک لە هاوڕێیانی شەهید «میلاد حەیدەری» بوو کە لە هێرشەکەی زایۆنییەکان لە ڕۆژی هەینیدا شەهید کرا.

فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی چەند ئامانجێکیان لە دیمەشق بۆردومان کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی سوریا، ناوچەی «ئەلدیماس» لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرە سنووربەزێنەکانی ڕژێمی زایۆنی دراوەتە بەر هێرش و پەلامار.

بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا توانی بووی ڕێگری لە چەند موشەکێکی ھاوێژراو بکات و ھەر بە ئاسمانەوە بییانتەقێنێتەوە.

342/