AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١ نیسان ٢٠٢٣

١:٤٦:٢٥ د.ن
1355379

مێدڤێدۆڤ: ناتۆ هەوڵ دەدات جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵبگیرسێنێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداریی دا کە ناتۆ هەوڵ دەدات جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵبگیرسێنێت و بچێتە قۆناغێکی نەگەڕاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «دیمیتری مێدڤێدۆڤ» جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداری داوە لەوەی کە هەر هێزێکی ئاشتیپارێز لە ئۆکرانیا بەبێ ڕەزامەندیی مۆسکۆ دەکرێتە ئامانج.

«مێدڤێدۆڤ» لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ناتۆ بیرۆکەی هێزی ئاشتیپارێزی لە ئۆکرانیا دروستکرد بۆ ئەوەی ئاشتییەک دروست بکات کە لە هێڵی پێشەوە لەگەڵی دا ھاوتەریب بێت و بگونجێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وتیشی: ئەوەی ئێمە تێگەییشتووین ئەوەیە کە هێزەکانی ئاشتیپارێزی سەر بە ناتۆ شانبەشانی دوژمنەکەمان لەگەڵ ئێمە دەچنە شەڕەوە.

«دیمیتری پێسکۆڤ» وتەبێژی کرێملینیش، وێڕای ئەوەی ئاشتی لەم بارودۆخەی ئێستادا بە مەحاڵ ناودەبات، باسی لەوە کردووە کە قسەکردن لەسەر ئەگەری جێگیرکردنی هێزەکانی ئاشتیپارێزی یەکێتی ئەوروپا لە ئۆکرانیا پرسێکی زۆر مەترسیدارە.

342/