AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١ نیسان ٢٠٢٣

١:٤٥:٥٩ د.ن
1355378

بڵاوکردنەوەی لیستی کۆتایی کاندیدەکانی تورکیا بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە

ناوی «کەمال کلیچدارئۆغڵو»، «موحەڕەم ئینجە»، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»و «سینان ئۆغان» تۆمارکران و لە لیستی کۆتایی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا بڵاوکرانەوە.

بەگوێرەی کەناڵی ڕادیۆ-تەلەفزیۆنی TRT، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین بڕیاری خۆی سەبارەت بە لیستی کۆتایی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی لە ڕۆژنامە فەرمییەکان دا بڵاوکردەوە.

لەم لیستەدا ناوی کاندیدە شایستەکان بە ڕیزبەندیی ئەلفوبێ هاتووە کە بریتین لە: «کەمال کلیچدارئۆغڵو»، «موحەڕەم ئینجە»، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»و «سینان ئۆغان».

ئەم لیستە دوای هەڵسەنگاندنی ناڕەزایەتییەکان لە بەرامبەر ئەو لیستی پێشوو کە لە ١٩ی مارس دا بڵاوکرایەوە، ئامادەکراوە.

بەپێی دەستووری تورکیا، کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا دەبێت لانیکەم 50% + 1ی کۆی دەنگەکان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەکەمدا سەربکەوێت.

342/