AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٣٠ ئازار ٢٠٢٣

٢:٣١:٢٦ د.ن
1355062

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا لەسەر ڕێچکەیەکی دروستن

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی؛ ھەڵس و کەوتی نێوان ئێران و ڕووسیا بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئاستی جیاوازدا خێراتر بووەتەوە.

 «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «لیۆنید سلوتسکی» سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دوما و سەرۆکی پارتی لیبراڵ دێموکراتی ڕووسیا، گەشتەکەی «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ تاران و دیداری لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بە گۆڕانکارییەکی گرینگ لە پەیوەندییەکانی ھەردووک لا زانی.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» بە ئاماژە بەوەی کە دیپلۆماسیی پەرلەمانی پشکێکی گرنگی هەیە لە فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردووک وڵات، وتیشی: لە کۆمیسیۆنی باڵای ھاوکارییەکانی پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا، جگە لە سەرۆک کۆمیسیۆنەکانی هەردووک پەرلەمان، بەرپرسانی حکومیی هەردووک وڵاتیش ئامادەن و پەیوەندی و کۆبوونەوەی بەرپرسانی دوو وڵات لە ئاستی جیاوازدا بەلەزتر بووە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی دومای ڕووسیاش بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووسیا گرنگییەکی زۆر بە پڕۆژە گرنگەکان لەوان ڕێڕەوی باکوور و باشوور دەدات، هاوکارییە زوڵاڵەکانی ئێران لەگەڵ حکومەتی ڕووسیای بەرز نرخاند.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی مۆسکۆی کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیدار و سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە پرسە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

342/