AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٧ ئازار ٢٠٢٣

١٢:٣٣:٠٢ د.ن
1354556

سوپای ڕووسیا ٧٠٪ی شاری «باخموت» کۆنتڕۆڵ دەکات

«یوگێنی پریگۆژین» فەرماندەی گرووپی سەربازیی «ڤاگنەر» ڕایگەیاند، لەسەدا ٧٠ی شاری ستراتژیکی «باخموت» لە ئۆکرانیا لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە.

 فەرماندەی گروپی «ڤاگنەر» ڕۆژی یەکشەممە وتیشی: پێکدادان لەم شارەدا بۆ کۆنترۆڵکردنی بە تەواوەتیی «باخموت» بەردەوامە.

لە ماوەی شەڕی ٩ مانگەی نێوان سەربازانی ئۆکرانیاو سەربازانی ڕووسی لە «باخموت» ئەم شارە نزیک بوو لە وێرانبوون و وەک دەوترێت ٩٠٪ دانیشتوانی ئەم شارە هەڵاتوون.

بەرپرسانی ئۆکرانیا گەلێک جار دانیان بە دۆخی شپرزەی سوپای وڵاتەکەیان لەھەمبەر سوپای ڕووسیادا ناوەو لەم بارەیەوە دواییانەش دا «ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە زۆر سەخت و بە ئازارە.

ڕەنگە زیانی قورسی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕژێمی کیێڤ ناچار بکات دەستبەرداری بڕیارەکەی بێت لەمەڕ بەردەوام کردنی شەڕ بۆ ڕاگرتنی باخموت.

342/