بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی تورکیا، ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکانی باشووری وڵات ڕزگاریان بووەو کە ناسنامەیەکی ڕوونیان نییە، گواستراونەتەوە بۆ ھەتیوخانەکان و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پێویست، ڕادەستی خێزانەکانیان یان کەسوکارەکانیان کران.
وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی تورکیا ڕاشیگەیاند، بەشێک لەو منداڵە هەتیوانەی کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە ناسنامەیەکی ڕوونیان ھەیەو سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان لە بوومەلەرزەکەدا لەدەست داوە لە ھەتیوخانەکان دا دەمێننەوە.
وەزارەتەکە بە دەربڕینی نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، داوای لە خەڵکی تورکیا کرد، ئەگەر منداڵ و تازەلاویان بە بێ چاودێری بینی، ڕادەستی ناوەندەکانی چاودێریی تایبەتیان بکەن.
342/