AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٧ ئازار ٢٠٢٣

١٢:٢٩:٥٠ د.ن
1354553

حەیدەر عەبادی: لە سەردەمی داگیرکاریی ئەمریکادا زۆرترین بڕی دۆلار لە عێراق براوەتە دەرەوە

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند؛ لە سەردەمی ئیدارەی «پۆڵ بریمەر»ی فەرمانڕەوای ئەمریکیی عێراق زۆرترین بڕی دۆلار لەم وڵاتەکە براوەتە دەر.

بەگوێرەی ڕاوپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی «یو تی ڤی»ی عێراق، «حەیدەر عەبادی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: بڕی فرۆشی دۆلار لەکاتی ئامادەبوونی هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە عێراق و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی «پۆڵ بریمەر»دا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، کە ئەمە لە مێژوودا بێ وێنە بوو.

ئەلعەبادی زیادی کرد؛ لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 عێراق داهاتی نەوتی 130 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا کۆی فرۆشی نەوت لە سێ ساڵی ڕابردوودا نیوەی ئەم بڕە بووە.

ئەمه له کاتێکدایه که عێراق له ساڵی ڕابردوودا به هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک و خزمەتگوزارییەکان ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوه .

«پۆڵ بریمەر» کە لە 11ی مای 2003 ھەتا 28ی ژوئەنی 2004 بە نوێنەرایەتی لە لایەن جۆرج بوشەوە وەک سەرۆکی وڵات لە عێراق دا ئامادەبوو، ھێندێک بڕیاری دا کە ھەتا ئێستاش کاریگەرییەکانیان لە کەشی ئابووری و سیاسیی عێراق دا وەک خۆی ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣ ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق، هێرشێک کە تا ئێستا و دوای ١٥ ساڵ بووەتە هۆی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

342/