دەریاوان «شەهرام ئێرانی» لە ڕێوڕەسمی کۆڕی خوێندنی بەکۆمەڵی قورئانی پیرۆزدا کە بە ئامادەبوونی فەرماندە و ستافی ناوەندی خۆسازدان و پشتیوانیی هێزی دەریایی ئەرتەش لە شاری سیرجانی پارێزگای کرمان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) بەڕێوەچوو، وتی: ئاوگەڕو کۆپاپۆڕەکانی هێزی دەریایی لە ئاوە ئازادەکانیش دا کۆڕی خوێندنی قورئانی پیرۆز دەبەستن و لەگەڵ کولتوری قورئانی دا ئاشنان و ئەم کولتوورە بووەتە ھۆی پێشکەوتنمان و وای کردووە ھەتا هیچ هەڕەشەیەک لە ڕێبازو ئەرکەکەمان نەمانگێڕێتەوە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕاشیگەیاند: بە پابەندبوون بە قورئان و پەیڕەوکردنی ڕێبازی ئەهلی بەیت (ع) و بە جووڵانەوە لە ڕێبازی ویلایەت، دەتوانین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمنان لە دژی وڵات بوەستین و شایەتی گەشەکردن و گەشەسەندنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بین.
لە کۆتایی دا دەریاوان ئێرانی وتیشی: دەسەڵاتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتی حکومەتی ئێمەی لە جیهاندا سەلماندووە.
342/