AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٧ ئازار ٢٠٢٣

١٢:٢٥:٤٣ د.ن
1354544

وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لەسەر پێداچوونەوە بە دوایین دۆخی ڕێککەوتنی دوو لایەنە

«حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دوایین دۆخی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی و کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

 لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لایەنەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی هاوبەشی دوو قۆڵی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەروەھا ڕەوتی بنیاتنەرو ئەرێنیی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیش خرایە بەر سەرنجی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ھەردووک وڵاتی ئێران و عەرەبستان.

لە میانەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە پەکین، دوو وڵات لە ١٠ی مارس دا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دوای ٧ ساڵ.

پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان وەک دوو وڵاتی کاریگەرو گرنگی جیهانی ئیسلام لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، دەتوانێ بنەمای دروستکردنی ڕەوتێکی نوێ و ڕۆڵگێڕانی زیاتر لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بێت.

342/