AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٥ ئازار ٢٠٢٣

٧:٣٥:٥٢ د.ن
1354153

کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە بێدەنگەلێکردنی وەزیرە ئافرەتەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە چەوساندنەوەی ژنان لە فەرەنسا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی لە بێدەنگیی ژنە وەزیرانی وڵاتانی ڕۆژاوایی سەبارەت بە زوڵم و ستەمی ژنان لە فەڕەنسا گرت.

لە زۆربەی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا لەم وڵاتە ڕووی دا، پۆلیسی فەرەنسا ڕەفتارێکی توندوتیژو پڕلە سووکایەتیی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی چاکسازییەکانی خانەنشینیی «ئیمانوێل مەکرۆن»ی  سەرۆکی فەرەنسا نیشان دا، کە بووە هۆی قسەوباس و  ئیدانەکردنی زۆر، بەڵام ئەو ھەڵس و کەوتانەیان  نەک ھەر خۆپیشاندەران، بەڵکوم ڕۆژنامەنووسانیشی گرتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ شەممە لە توییتێکدا نووسیویەتی: دوای بینینی دیمەنەکانی سەرکوتی توندوتیژی لەلایەن پۆلیسەوە دژی خۆپیشاندەران، بەتایبەتی ژنان لە فەرەنسا، تا ئێستاش ئەم پرسیارە لەلایەن ڕای گشتی جیهان و ژنانی فەرەنسا لە ئارادایە کە دەسا لە کوێن ژنە وەزیرەکان و  فێمینیستەکانی ئەوروپا و کەنەدا و ئوسترالیا و بۆچی هیچ هەواڵێک نییە لە کۆنسێرتە بەکۆمەڵەکانیان بۆ پشتگیریکردن لە مافەکانی ژنانی ناڕازیی فەرەنسی.

342/