AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٥ ئازار ٢٠٢٣

٧:٣٤:٠٦ د.ن
1354149

داعش لە سوریا 15 کەسی سەر بڕی

تاقمی ناسراو بە "ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ" ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٥ سووری لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما سەربڕدراون.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، شەوی ڕابردوو 15 هاووڵاتی سووری لە ناوچەی "جەرف مارینا" و "حەریبە" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما خەریکی کۆکردنەوەی قارچک بوون، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستگیرکران و سەریان بڕین.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٠ کەسی دیکەی خەڵکی ئەم ناوچەیەش بێسەروشوێنن و هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە نییە.

سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا تا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەوی ھەینیش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە حەوت کەسی مەدەنی بە تەقەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە جەرگەی شاری "حەما" لە ناوەندی سوریا کوژراون.

342/