AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٤ ئازار ٢٠٢٣

٧:٠٤:٠٥ د.ن
1353871

کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا: ئەگەر سەرکەوین،لە ناتۆ دەکشێینەوە.

«دۆغو پرینچک» سەرۆکی پارتی وەتەن و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڵێنی دا ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکشێتەوە.

«دۆغو پرینچک» سەرۆکی پارتی وەتەن و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا شەوی ھەینی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ سپۆتنیکی ڕووسی، وتی: هۆکاری کشانەوەی تورکیا لە ناتۆ ئەوەیە کە ئەم ڕێکخراوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەم وڵاتە.

پرینچک وتیشی: بەپێی ڕاپرسییەکان 80%ی هاووڵاتیانی تورکیا ئەمریکا بە هەڕەشە دەزانن.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە.

«کەمال کلیچدارئۆغڵو» کاندیدی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتەش، بەڵێنی داوە: ئەگەر هەڵبژێردرێت، لە ماوەی ساڵێکدا برا سورییەکانی دانیشتووی تورکیا دەگەڕێنێتەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان بەبێ ئەوەی پەڵەی ``ڕەگەزپەرستی" بە ناوچاوی گەلی تورکیاوە بنووسێنێت. ئینجا ھاوکات تورکیاش دەکاتە بەهێزترین وڵاتی ناوچەکە و دەریای ڕەش.

342/