بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» لە وتارێکدا دوای بەشداریکردنی لە بەربانگ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتەوە لە پارێزگای «کەهرامانمەڕەش» زیانیان بەرکەوتبوو رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ناوەوەو دەرەوەی سنورەکانمان بەردەوام دەبن، ھەتا ئەوکاتەی کە دوا هەڕەشەی تیرۆریستی بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان لەناو دەچێت.
وتیشی: هێزەکانی وڵاتەکەی نەک تەنها تیرۆر تێک دەشکێنن، بەڵکو پلانی گڵاوی ئەو کەسانەش پوچەڵ دەکەنەوە کە پاڵپشتی لە تێکدەران دەکەن و چەک و تەقەمەنییان بۆ دابین دەکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد: پێکەوە هەوڵی بەچۆکداھێنانی تورکیا لە ڕێگەی تیرۆرەوە، پوچەڵ دەکەینەوە، هەربۆیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان تا کۆتایی هەڕەشە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت.
342/