«سەیید کەمال خەڕازی» سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران کە لە چوارچێوەی شاندێکدا سەردانی لوبنانی کرد، لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە و بیروڕای لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەباس عەراقچی» و باڵوێزی ئێران لە بەیرووتیش لەم دیدارەدا ئامادە بوون.
«خەرازی» پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی لوبنان ، لەوانە «نەبیە بڕڕی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش دیدارو وتووێژی کردبوو.
342/