AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٣ ئازار ٢٠٢٣

١:٥٧:٠٩ د.ن
1353626

عێراق لێدوانەکانی وەزیرە زایۆنییەکەی دژ بە فەلەستین شەرمەزار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێدوانەکانی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی لەدژی گەلی فەلەستینی شەرمەزار کرد.

«بێزالیل سمۆتریچ» وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی و ڕابەری پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی «زایۆنیزمی ئایینی» ڕۆژی یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی لە پاریس بانگەشەی کرد کە «شتێک بە ناوی گەلی فەلەستین بوونی نییە».

ناوبراو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گەلی فەلەستین داهێنانێکی سەدەی ڕابردووە و کەسانێکی وەک ئەوو باوباپیرانی فەلەستینیی ڕاستەقینەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە هەڵوێستی پتەوی خۆی لە مەڕ بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین کردەوە و وتیشی:بەغدا لێدوانی ئانتریک کارانەو هەموو کارێکی نامرۆڤانەو نائەخلاقی بەرامبەر بە گەلی فەلەستین قبوڵ ناکات  خوازیاری کۆتایی هێنان بەو کردارانەیە کە دەرئەنجامی مەترسیداریان لێ دەکەوێتەوە.

پێشتریش «جیهاد تەها»، وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردبووەوە کە هەموو ئەو پلانانەی کە کابینەی توندڕەوی ئیسرائیل هەوڵی ڕاپەڕاندن و جێگیر کردنیان  دەدات، لەڕاستیدا بە ئیرادەو خۆڕاگری و پاوەجێیی گەلی فەلەستین شکست دەهێنن و داوای پەرەپێ دانی بەرخۆدان و بەرنگاربوونەوەی فەلەستینییەکان لە دژی ئوەھا پیلانگەلێکی  فاشیستیانەی کرد.

342/