AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٣ ئازار ٢٠٢٣

١:٥٦:٤٢ د.ن
1353625

لەتیف ڕەشید: قەیرانی ئاو هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، قەیرانی ئاوی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهان ناوبرد.

بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، «لەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، لەگەڵ «ناتاشا پیرەک موسار» سەرۆک کۆماری سلۆڤینیا کۆبووەوە و وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە قەیرانی ئاو مەترسییە بۆ سەر جیهان، وتیشی: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەهۆی دابەزینی ئاستی ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بووە.

«لەتیف ڕەشید» جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ھەوڵی زۆر دەدات لەمەڕ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا و لێکەوتە جددیەکانی بۆ دانیشتووان ، لەم ئاراستەیەش دا بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە لێکگەییشتنی هاوبەش و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێونەتەوەییە پسپۆڕییەکانی پەیوەست بە  کەشوهەوا هاوکاری دەکات.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە پێویستیی هەماهەنگیی دوو لایەنەو فرەلایەنەو هەرێمی و نێودەوڵەتی کردەوە لەمەڕ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئاوی جیهانی.

«ناتاشا پیرەک موسار» سەرۆکی سلۆڤینیاش جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکانداو، لەگەڵ پێشنیارەکانی سەرۆک کۆماری عێراقیش سەبارەت بە پێویستیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێودەوڵەتی لەمەڕ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئاو و مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا ھاوڕا بوو.

لەم دیدارەدا ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سلۆڤینیاش تاوتوێ کراو جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لاش کرایەوە بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی ھەردووک وڵاتەکە دابین بکرێت.

342/